Play

لەپەخشە

لەگەڵ رەنج

کوردستان

image

ژنێک پێنج سکاڵا لەسەر هاوژینەکەی تۆمار دەکات؛ 'ناپاکی و هەڕەشەی کوشتنی لێکردم'

ژنێک دەڵێت، هاوژینەکەی لە شوێنی کارەکەی ژنێکی دیکەی ناسیوە و پەیوەندیی سۆزدارییان هەبووە. کاتێک بەو پەیوەندییەی زانیوە، داوای لە ژنەکە کردووە واز لە مێردەکەی بهێنێت.

ئابووری

image

هەناردەی نەوتی عێراق کەمیکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بڕەی هەناردەی ئوردن کراوە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل بووە.

بیروڕا

image

سەرلەنوێ هێنانەوەى داعش

مانەوەى هەزاران چەکدارى داعش لە ماوەى حەوت ساڵى دواى راگەیاندنى کۆتایى خەلافەت و جوگرافیاکەیان، هەروەها هێشتنەوەى 12 هەزار چەکداریان لە زیندان و ئێستاش دەستکردن بە پرۆسەى ئازادکردنیان، وەک پێدراوێک ئەوەمان پێ دەڵێت کە پێشهاتى دۆخێکى نەخوازراو لە ناوچەکە دێتە ئاراوە و ئاڵۆزیى و کێشەگەلى جۆراوجۆر سەرهەڵدەدەن. ئەوەى لە هەموو وڵاتانى ناوچەکەش زیاتر پێویستى بە خۆئامادەکردن و وریایى زیاترە لەو دۆخە، گەلى کوردستانە لە رۆژئاوا و باشوورى کوردستان.

هەڤپەیڤین

image

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا: رێگە نادەین هاوپەیمانەکانمان لەم هەرێمەدا تەنیا بن

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە "رێگە نادەین هاوپەیمانەکانمان لەم هەرێمەدا تەنیا بن، لەگەڵ ئەم هەرێمە و حکومەتەکەی و کۆمەڵگەکەیدا پێکەوە بەردەوام دەبین لە کارکردن." هەروەها گوتی، "دەمانەوێت هەندێک جووڵەش لە حکومەتی ئێرەوە ببینین، وەکو بەهێزکردنی میدیا و ئازادیی رۆژنامەڤانی، بۆ باشتربوونی دۆخی مافەکانی مرۆڤ."

جیهان

image

بەهۆی پاڵەپەستۆوە کۆچبەرێک لە نۆکەندی ئینگلیز گیانی لەدەستدا

کۆچبەرێک لەکاتی پەڕینەوەی لە نۆکەنگی ئینگلیز لەنێو بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر گیانی لەدەستدا، ئەمە حەوتەم کۆچبەرە لە 12ی تەممووزەوە بەهۆی پاڵەپەستۆی زۆر لەنێو بەلەمدا گیان لەدەست بدات.