رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وەڵامی پزیشکێکی کورد دەداتەوە کە گوتبووی، خەڵکی غەززە و سەرکردەکانی حەماس "رقیان لە کوردە" و دەڵێت، "گەلی کورد چاکەیەکی زۆریان بەسەر گەلی فەلەستینەوە هەیە، رێزێکی زۆرمان بۆ قوربانییەکانیان هەیە و قەرزداریانین."
باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوە کرد، زانیاریی هەڵە لەبارەی رەوشی مەیدانیی غەززەوە بڵاودەکرێتەوە و "ئەو پزیشکە کوردە زانیاریی مەیدانیی دروستی لەسەر غەززە نەبووە. هیچ بەڵگەیەک نییە چەکدارانی حەماس نەخۆشخانەکان بەکاردەهێنن."
رۆژی سێشەممە 28ی ئایار دکتۆر بەختیار بارام، پزیشی کورد کە چوار هەفتە لە غەززە چارەسەری بریندار و بریندارانی غەززەی کردووە لە دوو نەخۆشخانە، سەرکردەکانی حەماسی بەوە تۆمەتبار کرد کە "لەنێو نەخۆشخانەکاندان" و گوتی، "خۆم لەنێو نەخۆشخانەکاندا قسەم لەگەڵ کردوون."
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس گوتی، "حەماس رێگەنادات چەکدارەکانی دامەزراوە مەدەنییەکان بەکاربهێنن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ رووداو، باسم نەعیم باسی بارودۆخی رەفەحی غەززەی کرد و بە "زۆر دژوار" وەسفی کرد، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل "دوو کۆمەڵکوژیی لە رەفەح ئەنجامداوە و دەیان کەس بەهۆیەوە شەهید و بریندار بوون."
هەروەها ئەو بەرپرسە باڵای حەماس ئەوەی خستەڕوو، رێگەنادرێت کۆمەک و هاریکاری بگاتە غەززە و "لەبەر رەوشی مرۆیی بە پێشنیازی ئاگربەست رازی بووین." هاوکات گوتیشی، حەماس "زیانێکی گەورەی بە دووژمن گەیاندووە" و "هیچ داگیرکەرێک ناتوانێت لە غەززە بمێنێتەوە."
پرسی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلای حەماس ناڕەزایی کەسوکاریانی لە نێوخۆی ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل لێکەوتووەتەوە. سەبارەت بەو بابەتە باسم نەعیم گوتی، "بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 70 بارمتە کوژراون."
نوێدەکرێتەوە..
پرسی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلای حەماس ناڕەزایی کەسوکاریانی لە نێوخۆی ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل لێکەوتووەتەوە. سەبارەت بەو بابەتە باسم نەعیم گوتی، "بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 70 بارمتە کوژراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ