رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گرێبەستێکی 550 ملیۆن دۆلاریی لەگەڵ عێراق واژۆ کرد و جەختیشی لە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هێرشە دەرەکییەکان کردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیاندا جەختیان لە پاراستنی هەموو ناوچەکانی عێراق، لەنێویاندا هەرێمی کورستان لە هەر هەڕەشەیەک کردووەتەوە.
هەروەها باسیان لە هاریکارییە ئەمنییەکان و هەوڵە هاوبەشەکانیان کردووەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چارەنووسی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
سوودانی و ئۆستن باسیشیان لە چەکدارانی داعش لە گرتووخانەکانی رۆژئاوای کوردستان و گەڕاندنەوەی چەکدارە عێراقییەکان و کەسوکاریان لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆ عێراق کردووە. سوودانی جەختی لە گەڕاندنەوەی سەرجەم هاووڵاتییە عێراقییەکان لەو کەمپانە کردووەتەوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگریی ئەمریکا وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "راهێنان و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراق، لەنێوانیاندا پێشمەرگە بوو، هەردوولا رازی بوون لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێکی 550 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق."
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ